ترس له‌پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌


"چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر دیدارێكی‌ د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌"
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
به‌ڕێز د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ كه‌سایه‌تی‌ ئیسلامی‌‌و پرۆفیسۆر له‌بواری‌ ئابوریدا له‌گفتوگۆیه‌كی‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ، ژ(436)ی‌ رۆژی‌ سێشه‌مه‌(17/8/2010) تیشكی‌ خستۆته‌سه‌ر سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌‌و گشتی‌. ئه‌وه‌ی‌ لای‌ من جێگه‌ی‌ سه‌رنج بو، بۆچونی‌ قه‌ره‌داغیه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و ئیسلامی‌..

 براوه‌ دۆڕاوه‌كانی عیراق


هه‌ردی مه‌هدی میكه‌
ئه‌زمونی عیراق له‌ماراسۆنی دیموكراسیدا كورته‌، له‌وه‌یش كورتتر، تائێستا دیموكراسی له‌هه‌ڵبژاردندا كورتكراوه‌ته‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ته‌وافوقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌زمونه‌ كورته‌ پێنج شه‌ش ساڵیه‌كه‌ ته‌مه‌ن كورتتر ده‌بێته‌وه‌..

 پێشنیازه‌كردنه‌وه‌ی‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ بایدن


ئاراس شه‌وكه‌ت
جۆزێف بایدن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (كه‌ ئه‌‌و كات ئه‌ندامی‌ كۆنگرێس بو) پێشنییازیكرد، عیراق بكرێته‌ سێ به‌ش: باكور بۆ كورده‌كان، ناوه‌ڕاست بۆ سوننه‌كان‌و باشور بۆ شیعه‌كان..

 ستراتیژی‌ دوای‌ پاشه‌كشه‌


مه‌شخه‌ڵ‌ كه‌وڵۆسی‌
له‌دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ لیوای‌(4 سترایكه‌ر)ی‌ سه‌ربه‌ فیرقه‌ی‌(2)ی‌ پیاده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌عاته‌ به‌راییه‌كانی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ (19/8/2010)دا له‌عیراق، ده‌یان پرسیارو گریمانه‌ سه‌ریانهه‌ڵدا..

 
 د. رێبوار غه‌ریب، پسپۆڕی‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌رونییه‌كان، بۆ "چاودێر"


رۆڵی په‌روه‌رده‌ له‌ناساندنی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كاندا زۆر لاوازه‌
سازدانی- بێستون فه‌تاح:


 ڕۆژنامه‌ی چاودێر
 info@cawder.org
 ماڵپه‌ڕی چاودێر

mallper@cawder.org


91 ميوان له‌سه‌ر هێڵه‌.
توركیا له‌دروستبونى ده‌وڵه‌تى كوردى له‌باكورى عێراق ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌
بڵاوكرایه‌وه‌ له Friday, February 20


ناسه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ دروست ده‌بێت
سایتى چاودێر:
ناوه‌ندى (SETA) كه‌ ناوه‌ندێكى سیاسی و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌ ، توركیاى ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌رى دروست بونى ده‌وله‌تى كوردی له‌ باكورى عێراق و گه‌رانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ یان ده‌وله‌ته‌ و رایگه‌یاند له‌ ماوه‌یه‌كى كورت دا ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌بێته‌ شوێنێكى سه‌رنج راكێشت..




ناوه‌ندی سیتا له‌ راپۆرتێكى ورددا كه‌ ( پرۆفیسۆر گۆكهان چه‌تین سایا) به‌ بۆنه‌ى تێپه‌ر بونى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئازاد كردنى عراق ئاماده‌ى كردوه‌ و بۆ راگه‌یاندنه‌كانى ئاشكرا كرد ده‌ڵێت چه‌ندین هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕ‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ دواى 2003 ده‌ركه‌وتون و ئه‌و هۆكارانه‌شى خستۆته‌ روو كه‌ بۆته‌ هۆى دروست بونى توندوتیژى له‌ عراق دا .
به‌ پێى راگه‌یاندنه‌كان ، ئه‌و راپۆرته‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ گه‌شه‌ كردنى هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێته‌ ناوچه‌یه‌كى سه‌رنج راكێش بۆ كورده‌كان و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له‌ ناوچه‌كه‌ ناسه‌قامگیرى دروست ببێت و هه‌ستى ئه‌تنیكى و سیاسه‌تى نه‌ته‌وایه‌تى زیاتر په‌ره‌بسێنێت.
هه‌روه‌ك راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌لكشانى ده‌سه‌ڵاتى شیعه‌گه‌را ده‌كات له‌ عراق و به‌مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر هاوسه‌نگیه‌كانى ناوچه‌كه‌ و پێى وایه‌ هه‌ر هه‌لكشانێكى له‌و شێوه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ته‌واو ده‌بێت.
هه‌روه‌ك راپۆرته‌كه‌ى ده‌زگاكه‌ داواده‌كات گۆرانكارى له‌ ده‌ستورى عراق دا بكرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ده‌زگاكانى ده‌وله‌ت لاواز ده‌بن و دامه‌زراندنى هه‌ر قه‌واره‌یه‌كى دیكه‌ واده‌كات ده‌رگاى عراق له‌به‌رده‌م ئاژاوه‌ و شه‌ر ئاوه‌ڵا بێت ، داواش له‌ توركیا ده‌كات رۆڵى له‌ عراق هه‌بێت و هه‌ست به‌و كاریگه‌ریانه‌ بكات كه‌ دامه‌زراندنى هه‌رێمى فیدرال له‌ باكورى عراق ده‌یبێت و ئێستاش كاتى ئه‌وه‌ به‌سه‌ر نه‌چوه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ بكات، چونكه‌ ئه‌و پێشهاته‌ كاریگه‌رى ده‌بێ بۆ سه‌ر باشورى خۆرهه‌ڵاتى توركیا كه‌ كوردن و كارده‌كاته‌ سه‌ر توركمانه‌كانیش جگه‌ له‌ كاریگه‌رى لكاندنى توركیا به‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوخۆى توركیا.
 



چاپكردنcawdersite@gmail.com

 

به‌ڕێوه‌به‌ر: سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح    ته‌له‌فۆن: ئاسیا ٠٧٧٠١٢٠٠١٢٠ سانا ٠٧٥٠١٢٠٠١٢٠    ‌